رووسیا گووگڵ سزا ده‌دات
K24 - هه‌ولێر:
ده‌سته‌ی نه‌هێشتنی قۆرخكاری فیدرالی رووسیا، به‌هۆی پێشێلكردنی یاسا په‌یوه‌ندیداره‌كان به سیسته‌می كارپێكردنی مۆبایل له‌و وڵاته، كۆمپانیای گووگڵ، به بڕی 6.7 ملیۆن دۆلار سزا ده‌دات.
ئه‌و ده‌سته‌یه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ی 11ی ئاب/ ئۆگستۆسی 2016 بڵاویكردووه‌ته‌وه، كۆمپانیای گووگڵ یاساكانی رووسیای پێشێلكردووه، به‌تایبه‌تیش ئه‌و یاسانه‌ی په‌یوه‌ندییان به به‌كارهێنانی سیسته‌می كارپێكردنی مۆبایل هه‌یه.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه ده‌كات، بڕی سزاكانی سه‌ر ئه‌و كۆمپانیایه ده‌گاته نزیكه‌ی 438 ملیۆن روبلی رووسی، كه ده‌كاته نزیكه‌ی 6.7 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
هاوكات ئه‌و ده‌سته رووسییه، هیواخوازه كۆمپانیاكه پابه‌ندی ئه‌و بڕیاره بێت و به زووترین كات، بچێته ژێرباری ئه‌و بڕیاره و سزاكه‌ی ببژێرێت.
ئه‌و دامه‌زراوه رووسییه، له مانگی ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ری ساڵی رابردوو، داوای یاسایی له دژی كۆمپانیای گووگڵ تۆماركردووه و له داواكه‌یدا هاتووه، كه گووگڵ به‌هۆی سیسته‌می ئه‌ندرۆیده‌وه، ده‌ستی به‌سه‌ر ته‌واوی بازاڕی مۆبایلدا گرتووه.
ئه‌وكاتیش دامه‌زراوه رووسییه‌كه، داوای له گووگڵ كردووه، سیسته‌مه‌كان له‌گه‌ڵ یاساكانی رووسیا بگونجێنێت، به‌ڵام گووگڵ ره‌تیكردووه‌ته‌وه.