بەهۆی کەوتنەخوارەوەی ئامێرێکی شاری یاری لە پارێزگایەکی عێراق 18 منداڵ لە ژێر چاودێری چڕدان
K24 - هەولێر
بەهۆی کەوتنەخوارەوەی ئامێرێکی یاریکردن لە شاری یاری کوت ناوەندی پارێزگای واست لە عێراق، 18 کەس برینداربوون کە زۆربەیان منداڵن و لە چاودێری چڕن.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 14ـی شوباتی 2024، میدیا عێراقییەکان ڤیدیۆی ساتی کەوتنەخوارەوەی ئامێرێکی شاری یاری کوت لە ناوەندی پارێزگای واست بڵاوکردەوە.
میدیا عێراقییەکان لە زاری سەرچاوەیەکی ئەمنییەوە بڵاویانکردووەتەوە، لای خۆیەوە محەمەد جەمیل مەیاحی، پارێزگاری واست فەرمانی بەپەلە داخستنی "شاری یارییە خەونەکان"ـی دەرکرد.
هەروەها ئاماژەیان بەوەشکردووە کە بەرپرسێکی تەندروستی واست ئاشکرای کردووە کە 15 منداڵ لە رووداوەکەی شاری یارییەکانی کوتدا لە ناوەندی ئەو پارێزگایە برینداربوون، جگە لە سێ کەسی دیکە.
لە ئەنجامی رووداوەکەدا هیچ حاڵەتێکی مردن تۆمار نەکراوە، بەڵام زۆرێک لە بریندارەکان لە بەشی چاودێری چڕن.
لحظة وقوع أحد أجهزة ألعاب مدينة الأحلام في محافظة واسط العراقية pic.twitter.com/RduMBibHAB
— خبرني Khaberni (@khaberni) February 13, 2024