له رووداوی فڕۆكه رزگاری بوو و یه‌ك ملیۆن دۆلاریشی برده‌وه
له ماوه‌یه‌ك یه‌ك هه‌فته‌دا..
K24 - هه‌ولێر:
محه‌مه‌د به‌شیر، ته‌مه‌ن 62 ساڵ، پیاوێكی هندییه و ماوه‌ی 37 ساڵه له دوبه‌ی ژیان به‌سه‌ر ده‌بات، یه‌كێك بوو له‌و سه‌رنشینانه‌ی له رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی فڕۆكه ئیماراتییه‌كه رزگاری بوو، دوای ئه‌و رووداوه‌ش، به‌خت یاوه‌ری بوو و یه‌ك ملیۆن دۆلاری له تكیتێكی یانسیب برده‌وه.
محه‌مه‌د به‌شیر، به رۆژنامه‌ی "گۆلف نیوز"ی گوت: "حه‌زمكرد پشووهكهم له هیندستان به‌سه‌ر به‌رم، به‌ر له وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت له كاره‌كه‌م، تكیتێكی یانسیبم كڕی".
رۆژنامه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كات، محه‌مه‌د به‌رده‌وامبووه له كڕینی تكیكتی یانسیب و له جاری حه‌ڤده‌هه‌میندا، بووه خاوه‌نی یه‌ك ملیۆن دۆلار.
محه‌مه‌د به‌شیر ده‌ڵێت: "كاتێك له رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی فڕۆكه رزگاربووم، هه‌ستمكرد خوا ده‌رفه‌تێكی دیكه‌ی ژیانی پێبه‌خشیم، ئێستا كه یه‌ك ملیۆن دۆلارم بۆ ده‌رچووه، بۆ ئه‌وه‌یه كاری باشی پێ ئه‌نجام بده‌م".
رۆژی 3ی ئاب/ ئۆگستۆسی 2016، فڕۆكه‌یه‌كی هێلی ئاسمانی ئیمارات، كه له هیندستانه‌وه ده‌گه‌ڕایه‌وه, به‌هۆی كێشه‌ی ته‌كنیكیه‌وه به ناچاری له فڕۆكه‌خانه‌ی دوبه‌ی نیشته‌وه كه 282 سه‌رنشین و 18 كه‌س له تاقمی فڕۆكه‌كه‌ی تێدا بوو.
دواتر فڕۆكه‌كه گڕی گرت و سه‌رجه‌م سه‌رنشینه‌كانی رزگار كران، به‌هۆی رووداوه‌كه‌ش پیاوێكی ئاگركوژێنه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا و 10 له سه‌رنشینانیشی به‌هۆی تهگنهفهسییهوه گه‌یه‌ندرانه نه‌خۆشخانه، هاوكات 6 كاتژمێر فڕۆكه‌خانه‌كه داخرا.