عەلوەیەکی هاوچەرخ لە ئاکرێ دروستدەکرێت
K24 - هەولێر
قایمقامی ئاکرێ رایگەیاند، لە ئاکرێ بە بودجەی 22 ملیۆن دۆلار دەستکراوە بە دروستکردنی عەلوەیەکی هاوچەرخ بۆ به‌رووبوومه كشتوكاڵییه‌كان.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 14ـی شوباتی 2024، د، دلاوەر بوزو میکائیل، قایمقامی ئاکرێ بە کوردستان24ـی راگەیاند، لە نزیک ئاکرێ لە شوێنێکی زۆر شارستانی و جوان، دەستکراوە بە دروستکردنی عەلوەیەکی هاوچەرخ بۆ به‌رووبوومه كشتوكاڵییه‌كان. هەروەها کارەکانی عەلوەکە 25%ـى ته‌واوبووه.
بەگوتەی ئەو قایمقامە: "پڕۆژەکە دەبێت بە ماوەی سێ ساڵ تەواو بێت، بەڵام ساڵیکی تەواو بووە و ئێستا دووساڵی ماوە و لەلایەن کۆمپانیای "کورد مەند" دروستکردنەکە جێبەجێ دەکرێت.
دلاوەر بوزو گوتیشی: "پڕۆژەکە بریتییە لە "عەلوە، عەلاف، بەڕاد و مەخزەن" هەموویان بەیەکەوەن. هەروەها له‌سه‌ر رووبه‌رى 97 دۆنم زه‌وى دروستده‌كرێت و بودجه‌ى ته‌رخانكراویش 22 ملیۆن دۆلاره".
قایمقامی قه‌زاى ئاكرێ دەشڵێت: "ئه‌و عه‌لوه‌یه‌ی ده‌ست به دروستكردنى كراوه له‌چوارچێوه‌ى پڕۆهكانى وه‌به‌رهێنانه و شێوازێكی هاوچه‌رخیشی به‌خۆوه گرتووه.
راشیگەیاند، له‌سه‌ر ئاستى عێراق و هه‌رێمی كوردستان به دووه‌م گه‌وره‌ترین عه‌لوه داده‌ندرێت و بۆ به‌رووبومى جووتیارانى سنووره‌كه‌مان سوودى ده‌بێت.