له نسێبین شه‌ڕ و پێكدادان روویدا
K24 – هه‌ولێر
له ناوچه‌ی نسێبین له پارێزگاری مێردین شه‌ڕ و پێكدادانێك له نێوانی پۆلیس و په‌كه‌كه روویدا.
به‌پێی میدیاكانی توركیا، ئۆتۆمبێلێكی پۆلیس كه‌وته به‌ر هێرشێكی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه، كه له ئه‌نجامدا پۆلیسێك كوژراوه.
هێرشه‌كه له گه‌ڕه‌كی سه‌ڵاحه‌دنی ئه‌یوبی له شارۆچكه‌ی نسێبین روویداوه كه پاش هێرشه‌كه، هێزێكی تایبه‌تی پۆلیس بۆ شوێنه‌كه به‌ڕیكرا و شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوان هه‌ردوو لا روویدا و ته‌رمی دوو چه‌كدار كه‌وتووه به‌ر ده‌ستی پۆلیس كه پێده‌چێت گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه بن.