نێچيرڤان بارزانى لەگەڵ په‌رله‌مانتارانى ئه‌ڵمانیا كۆبووەوه
K24 - هەولێر
له به‌رده‌واميى ديدار و كۆبوونه‌وه‌كانيدا له كۆنفرانسى ئاساييشى ميونشن له ئه‌ڵمانيا، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ دوو حزبی پەرلەمانتارانی جیاوازی ئەڵمانیا کۆبووەوە.
ئەمڕۆ شەممە، 17ـی شوباتی 2024، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، لە کۆنفڕانسی ئاسایشی میونشن لە ئەڵمانیا، نیوەڕۆی ئەمڕۆ نێچرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ گرووپێكى په‌رله‌مانتارانى حزبى SPD و گرووپێكى ديكه‌ى هه‌ردوو حزبى CDU و CSUى ئه‌ڵمانى کۆبۆوە و په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌ڵمانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دۆخى ناوچه‌كه‌يان تاوتوێ كرد.
لە میانەی کۆبوونەوەکەدا، په‌رله‌مانتاران ديد و تێڕوانينى خۆيان بۆ چۆنيهتيى بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌ڵمانيا له‌گه‌ڵ عێراق و به‌تايبه‌تى هه‌رێمى كوردستان و داهاتووى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان له كه‌رته جياكاندا خسته‌ڕوو، هه‌روه‌ها سوپاسى ڕۆڵى هه‌رێمى كوردستانيان كرد له به‌رنگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و يارمه‌تيدانى پێكهاته‌كان به‌تايبه‌تيش ئێزدييان.
لاى خۆيه‌وه سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، سوپاسى پشتگيرييه‌كانى په‌رله‌مان و حكومه‌ت و گه‌لى ئه‌ڵمانياى بۆ هه‌رێمى كوردستان كرد و به‌تايبه‌تى ئاماژه‌ى به هاوكارى و يارمه‌تييه‌كانى ئه‌ڵمانيا بۆ ئێزدييان كرد.
هەروەها دۆخى پێكهاته‌كان به‌گشتى له هه‌رێمى كوردستان، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
