دادگایه‌كی توركیا داوای پێنج ساڵ زیندانیكردنی ده‌میرتاش ده‌كات
ستایشی ئۆجه‌لانی كردووه
K24 – هه‌ولێر
دادگایه‌كی توركیا داوای پێنج ساڵ زیندانیكردنی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په و په‌رله‌مانتاری ئه‌نقه‌ره سری سوره‌یا ئۆنده‌ر ده‌كات.
داواكاری گشتی كۆماری توركیا، سكاڵانامهی دژی ده‌میرتاش و ئۆنده‌ر ته‌واو كردووه كه داوای پێنج ساڵ زیندانیكردن بۆ هه‌ردووكیان ده‌كات.
به‌پێی سكاڵانامه‌كه، ده‌میرتاش و ئۆنده‌ر له ساڵی 2013 له گوتارێكدا كه ستایشی ئۆجه‌لانیان كردووه، به پروپاگه‌نده بۆ "رێكخراوی تیرۆر" تۆمه‌تبار كراون و داوای پینج ساڵ زیندانیكردنیان ده‌كرێت.