ئاسایشی هه‌ولێر: چوار تۆمه‌مه‌تبار به تۆمه‌تی رفاندن و ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر كچێك ده‌ستگیركران

K24 – هەولێر:
به تۆمه‌تی رفاندن و ده‌ستدرێژیكردنه‌سه‌ر كچێك چوار تۆمه‌مه‌تبار كه یه‌كێكیان تیكتۆكچییه، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشی هه‌ولێر ده‌ستگیركران.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر به كوردستان24ـی راگه‌یاند، دوای سكاڵای دادخوازێك، بە فەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، چوار تۆمەتباریان بەناوەکانی (ر ، ص ،ص)، (ر ، ج ، ح)، (ل ، أ ، ح) و(د ، ه ، ح) به تۆمه‌تی رفاندنی كچێكی ته‌مه‌ن 16 ساڵان، ده‌ستگیركرد.
ئاسایشی هه‌ولێر ئه‌وه‌شی باسكرد، پاش رفاندنی كچه ته‌مه‌ن 16 ساڵانه‌كه، ده‌یبه‌ن بۆ شوقه‌یه‌ك له سنووری پارێزگای هه‌ولێر، ماوه‌ی 10 بۆ 12 رۆژ به‌ندی ده‌كه‌ن، دواتر كاری نه‌شیاوی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن.
روونیشیكرده‌وه، تۆمه‌تباره‌كانی پێشینه‌ی تاوانیان هه‌یه و له‌كاتی رفاندنی كچه‌كه، له‌نێو ئۆتۆمبێل له ژێر پێ ده‌یشارنه‌وه تاكو ده‌گه‌نه ناو شوقه‌كه.
ئاسایشی هه‌ولێر ئاماژه به‌وه ده‌كات، دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانییان زانیاری‌یان پێده‌گات و تیمه‌كانییان ده‌ست به لێكۆڵینه‌وه ده‌كه‌ن، پاشان هه‌ر چوار تۆمه‌تبار ده‌ستگیرده‌كه‌ن.