نێچيرڤان بارزانى و سه‌رۆكوه‌زيرانى ئيستۆنيا کۆبوونەوە
K24 - هەولێر
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سه‌رۆكوه‌زيرانى ئيستۆنيا په‌يوه‌ندييه‌كان و هاوكاريى هاوبه‌شى ئيستۆنيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌تايبه‌تى له بوارى ئه‌منيدا تاوتوێ دەکەن.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 18ـی شوباتی 2024، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، لە چوارچێوەی كۆنفرانسى ئاساييشى ميونشن له ئه‌ڵمانيا، له‌گه‌ڵ كايا كالاس سه‌رۆك وه‌زيرانى ئيستۆنيا كۆبووەوە.
بە گوێرەی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌يوه‌ندييه‌كان و هاوكاريى هاوبه‌شى ئيستۆنيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌تايبه‌تى له بوارى ئه‌منيدا، رۆڵى هێزه‌كانى ئيستۆنيا له چوارچێوه‌ى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعشدا له هه‌رێمى كوردستان باس كرا و تيشكيان خسته سەر دۆخى ئه‌منيى و سياسيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، هه‌ردوولا جه‌ختيان له خواستى هاوبه‌ش بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه. هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه به بايه‌خه‌وه باس له سه‌ردانى مانگى رابردووى ئالار كاريس، سه‌ركۆمارى ئيستۆنيا و شاندى ياوه‌رى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ نێچيرڤان بارزانى له هه‌ولێر كرا.
لە بەشێکی راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سوپاسى رۆڵى هێزه‌كانى ئيستۆنياى له هه‌رێمى كوردستان كرد. هەروەها بيروڕا گۆڕینەوە ده‌رباره‌ى دوايين پێشهاته‌كانى ره‌وشى ئاڵۆزى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و شه‌ڕ له غه‌ززه و ئۆكرانیا و كاريگه‌رى و لێكه‌وته‌كانى، لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو".
