به‌ وێنه‌.. گه‌وره‌ترین هۆتێلی جیهان له‌ نزیك مه‌ككه‌ ده‌كرێته‌وه‌

K24 - هه‌ولێر:

ساڵی داهاتوو، عه‌ره‌بستانی سعوودییه‌، گه‌وره‌ترین هۆتێلی جیهان، له‌ نزیك شاری مه‌ككه‌ ده‌كاته‌وه، كه‌ تێچووی پڕۆژه‌كه‌ 2.7 ملیارپاوه‌ندی به‌ریتانی، واتا نزیكه‌ی 3 ملیار 5  سه‌د ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكییه‌.

وه‌ك له‌ نه‌خشه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت، تاوه‌رێكی هه‌وربڕ له‌ناوه‌ڕاستی پرۆژه‌كه‌دا هه‌یه‌ و به‌ ته‌نیشت ئه‌وانیشه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك گۆڕه‌پانی نیشتنه‌وه‌ی هه‌لیكۆپته‌ر هه‌ن، بۆ پێشوازیكردن له‌.

پرۆژه‌كه‌ دوو كیلۆمه‌تر له‌ حه‌ره‌می مه‌ككه‌ دووره‌ و دیزاینه‌كه‌ی له‌لایه‌ن گرووپی "خانه‌ی ئه‌ندازیاری" كراوه‌، ئه‌و هۆتێله‌ له‌ 10 هه‌زار ژوور پێكدێت و شوێنی 70 چێشتخانه‌ی هه‌یه‌.

ده‌رگاكانی ئه‌و هۆتێله‌ به‌ رووی گشت میواناندا ده‌كرێته‌وه‌، ته‌نها 5 نهۆمی هۆتێله‌كه‌ نه‌بێت، كه‌ تایبه‌ت ده‌بێت به‌ ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی پادشای سعوودیه‌ و بودجه‌ی پرۆژه‌كه‌ش له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی حكوومه‌تی ریازه‌وه‌ دابین كراوه‌.