فه‌ڵه‌ستین.. دارێكی زه‌یتوون كه ته‌مه‌نی پێنج هه‌زار ساڵه له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه مه‌ترسی بڕینه‌وه‌ی له‌سه‌ره
K24 - هەولێر:
رۆژنامه‌یه‌كی به‌ریتانی ئاماژه به‌وه ده‌كات دارێكی زه‌یتوون له لە کەناری ڕۆژئاوا کە تەمەنی نزیکەی پێنج هەزار ساڵە، مەترسی بڕینه‌وه و له‌ناوچوونی لەسەرە، ئەمەش لە ئەنجامی هەوڵەکانی دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل بۆ فراوانکردنی یەکێک لە ناوچه نیشتەجێبوونەکان.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 20ـی شوباتی 2024) رۆژنامه‌ی "زە تایمز"ـی بەریتانی پشتڕاستی کردەوە کە دارێکی زەیتوون لە کەناری رۆژئاوا له فه‌ڵه‌ستین کە تەمەنی نزیکەی پێنج هەزار ساڵە، مەترسی بڕینه‌وه‌ی لەسەرە، ئەمەش لە ئەنجامی هەوڵەکانی دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل بۆ فراوانکردنی یەکێک لە ناوچه نیشتەجێبوونەکان.
ئەم دارزه‌یتوونه دەکەوێتە گوندی وەلەجە لە رۆژئاوای شاری به‌یت له‌حم و بە گوتەی هەندێک لە زانایان بە "دووەم کۆنترین داری زەیتون لە جیهاندا" دادەنرێت، بەو پێیەی پانییه‌كه‌ی به هه‌ر چوارده‌ورییه‌وه، نزیکەی 25 مەترە و بەرزییەکەی 13 مه‌تر ده‌بێت.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی کشتوکاڵی فەڵەستین، ئەم دارە نزیکەی 500 بۆ 600 کیلۆ زەیتون بەرهەم دەهێنێت.
سەڵاح ئەبو عەلی ته‌مه‌ن 50 ساڵ، کە بەرپرسیاریه‌تی پاسەوانی دارەکەی پێ سپێردراوە، به رۆژنامه‌كه‌ی گوتووه، داره‌كه به‌هۆی هه‌وڵه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیسرائیل بۆ فراوانكردنی یه‌كێك له ناوچه نیشته‌جێبووه‌كان، مه‌ترسی له‌ناوچوونی له‌سه‌ره.