ڤیان دەخیل: ئەسما محەممەد کچانی ئێزدی وەک کەنیزە بەکارهێناوە
K24 – هەولێر:
پەرلەمانتارێکی عێراق ئاماژە بەوە دەکات، هاوژینی ئەبوبەکر بەغدادی بەشداربووە لە گرتن و رفاندنی کچانی ئێزدی. گوتیشی: ئەسما محەممەدیش وەک ئەبوبەکر بەغدادی تاوانبارە.
ڤیان دەخیل، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە دیمانە تایبەتەکەی ئەسما محەممەد، هاوژینی ئەبوبەکر بەغدادی، سەرکردەی یەکەمی داعش وا خۆی پیشان دەدات کە بێتاوانە بەڵام بەلایەنی کەمەوە وەک بەغدادی تاوانبارە.
گوتیشی: ناوبراو دەستی هەبووە لە گرتن و رفاندنی کچانی ئێزدی، هاوکات کچانی وەک کەنیزە بەکارهێناوە.
ئەو پەرلەمانتارەی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەدا، ئەسما محەممەد کچانی ئێزدی دەهێنا ماڵەوە و بۆ ئەوەی ئەبوبەکر بەغدادی دەستدرێژی بکاتە سەریان، دوای ئەوە دەیفرۆشتن.
ئەسما محەممەد، هاوژینی ئەبوبەکر بەغدادى، ئەمیرى پێشووى رێکخراوى داعش، له دیمانهیهكی تهلهڤزیۆنیدا ئاماژەی بەوهكرد، ئەبوبەکر بەغدادی زیاتر لە 10 کەنیزەکى ئێزدى هەبوو و لە دواى راگەیاندنى خەلافەتى داعش، ژنێکى 14 ساڵانى عێراقى و ژنێکى دیکەى چیچانىشی هێناوە. گوتیشی: "رێكخراوی داعش دەوڵەتى ئیسلامیان بۆ دەوڵەتى ژنان گۆڕی".
ئەسما ههروهها گوتیشی، بەغدادى ترسی له ئاسایشى خۆى ههبووە و لە فڕۆكهی بێفڕۆكهوانی ئەمهریکا زۆر ترساوە.
ئاماژە بەوەشدەکات، لەدواى دەستگیرکردنى لەلایەن هێزەکانى ئەمهریکاوە لەساڵى 2004 و ساڵێک بەندکردنی، ههستكرا بهغدادی کەسایەتی گۆڕا.
بەگوێرهی قسهكانی هاوژینهكهی بەغدادى، لە ساڵى 2012ـدا، ناوبراو لەعێراقەوە چوونەتە سووریا، سەرەتاى ئەو گەشتەیان لە ناوچەى تارمییەى بەغداوە دەستیپێکرد.