ڤالا فه‌رید: دادگای فیدڕاڵی كوده‌تای به‌سه‌ر ده‌ستووردا كرد

K24 - هەولێر:
وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری په‌رله‌مان ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ دادگای فیدڕاڵی به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامیدا، كوده‌تا بوو به‌سه‌ر ده‌ستووردا.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 21ـی شوباتی 2024) ڤالا فه‌رید، وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری په‌رله‌مان تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ دادگای فیدڕاڵی كردی، ده‌ركردنی بڕیار نه‌بوو، به‌ڵكو دانانی یاسایه‌كی نوێ بوو بۆ هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان.
وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری په‌رله‌مان ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئه‌و بڕیاره كه له بنه‌ڕه‌تدا یاسایه‌كی نوێیه، به هیچ شێوه‌یه‌ك له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و دادگایه‌دا نییه.
ڤالا فه‌رید باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ دادگای فیدڕاڵی به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامیدا، كوده‌تا بوو به‌سه‌ر ده‌ستووردا.
ناوبراو سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، دادگای فیدڕاڵی ده‌ڵێت كورسی كۆتاكان ناده‌ستوورییه، به‌ڵام روونی نه‌كردووه‌ته‌وه پێچه‌وانه‌ی كامه مادده و بڕگه‌ی ده‌ستووره.
ڤالا فه‌رید تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ش، ئه‌و بڕیاره‌ی دادگای فیدڕاڵی ته‌واو پێچه‌وانه‌ی بڕگه‌ی یه‌كه‌می مادده‌ی 49ـی ده‌ستووری عێراقه، كه ده‌ڵێت ده‌بێت په‌رله‌مان نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو پێكهاته جیاوازه‌كانی عێراق بكات.
وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری په‌رله‌مان روونیشیكرده‌وه، بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی جگه له‌وه‌ی ناده‌ستوورییه، هاوكات پێچه‌وانه‌ی هه‌موو رێككه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه به‌تایبه‌تی سه‌باره‌ت به مافی پێكهاته‌كان.
رۆژی چوارشەممە (21ـی شوباتی 2024) دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بۆ یەکلاییکردنەوەی ئەو سکاڵایانەی لە دژی مووچەی فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و یاسای تایبەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکراون، کۆبووەوە.
دادگای فیدراڵی بڕیاریدا، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەرکی بەڕێوەبردن و سەرپەرشتیکردنی خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە جێگەی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی کوردستان بگرێتە ئەستۆ.