لایەنە کریستیانییەکان: بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی پێچەوانەی دەستوورە و دژی پێکەوەژیانە

K24 – هەولێر:
دوای ئەوەی لایەنە کریستیانەکانی هەرێمی کوردستان هەڵوێستی خۆیان بۆ رەتکردنەوەی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی راگەیاند، جەختیشیان کردەوە کە ئەو بڕیارانە پێچەوانەی یاسا و دەستوورن و دژی بنەماکانی پێکەوەژیان و چارەسەرکردنی کێشەکانی عێراقە.
رۆژی هەینی (23ـی شوباتی 2024) کریستیانەکانی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند، ناکرێت بگوترێت نوێنەری پێکهاتەکان نوێنەری راستەقینەی خۆیان نین، هەروەها پێکهاتەکان بوونەتە قوربانی ململانێی سیاسی نێوان لایەنە کوردییەکان.
رۆژی (21ـی شوباتی 2024) دادگای فیدراڵی، دوای 11 جار دواخستنی دانیشتنەکانی لەبارەی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانەوە بڕیاریدا کە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئەرکی بەڕێوەبردن و سەرپەرشتیکردنی خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە جێگەی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسیی هەرێمی کوردستان بگرێتە ئەستۆ.
هەروەها دادگای فیدراڵی بڕیاریداوە بۆ خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان؛ هەرێمی کوردستان بەسەر چوار بازنەی هەڵبژاردندا دابەش بکرێت و ژمارەی کورسی کۆتاکان کە 11 کورسین هەڵوەشاندەوە، بەو پێیەش کۆی ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستان لە 111 کورسییەوە بۆ 100 کورسی کەم دەکرێنەوە.
رۆمیۆ هەکاری: بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی زیان به ره‌وتی پێكه‌وه‌ژیان ده‌گه‌یه‌نێت
رۆمیۆ هەکاری، سکرتێری گشتی حزبی دیموکراتی بەیت نەهرێن بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، بڕیاری دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كورسی كۆتاكان بۆ به‌شداریكردن له په‌رله‌مانی كوردستان، بڕیارێكی سیاسی بوو.
سکرتێری گشتی حزبی دیموکراتی بەیت نەهرێن ئاماژەی بەوەشکرد، ئه‌م بڕیاره ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووره و زیان به ره‌وتی پێكه‌وه‌ژیان ده‌گه‌یه‌نێت و چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی عێراق و پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه‌كانی عێراق ناكات، جه‌ختیشی کردەوە، بڕیاره‌كه دوای ئه‌و سكاڵایه ده‌ركراوه، كه له‌لایه‌ن یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پێشكه‌ش به دادگا كرا.
یەعقوب گۆرگیس: بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی پێچه‌وانه‌ی یاسا و ده‌ستووره
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه یەعقوب گۆرگیس، سکرتێری بزووتنەوەی دیموکراتی ئاشووری بۆ كوردستان24 رایگەیاند، بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی بڕیارێكی ناده‌ستوورییه و ره‌هه‌ندێكی زه‌قی سیاسیی هه‌یه و پێچه‌وانه‌ی یاسا و ده‌ستووره، چونكه له ده‌ستووری عێراقدا مافی هه‌موو پێكهاته‌كان به‌بێ جیاوازی ده‌سته‌به‌ر و دیاریكراوه، چ له هه‌رێمی كوردستان یانیش له‌سه‌رانسه‌ری عێراق.
سکرتێری بزووتنەوەی دیموکراتی ئاشووری باسی لەوەشکرد: ئێستا دادگا بڕیاری كۆتاییداوه و ناتوانن پێداچوونه‌ی بۆ بكرێت، بۆیه پێویسته پارتی و یه‌كێتی له خولی داهاتووی په‌رله‌مان ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكه‌ن و به‌ده‌ركردنی یاسایه‌ك مافی پێكهاته‌كان بگه‌ڕێننه‌وه.
باسم بەلو: بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی سیاسی بوون نەک ده‌ستووری
باسم بەلو، سەرۆکی پارتی ئەبنا ئەلنەهرێن له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان24 دووپاتیكرده‌وه، له به‌یاننامه‌ی شه‌ش حزبهكانماندا هه‌ڵوێستی خۆمان بۆ بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی راگه‌یاندووه و جه‌ختیش ده‌كاته‌وه لەسەر ئەوەی، ئه‌وه‌نده‌ی بڕیارەکانی دادگاکە سیاسی بوو، ئه‌وه‌ندە ده‌ستووری نه‌بوو، چونكه ده‌ستوور ده‌سته‌به‌ری مافی ته‌واوی پێكهاته‌كانی كردووه، به‌ڵام بڕیاری دادگا ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوور بوو.
سەرۆکی پارتی ئەبنا ئەلنەهرێن گوتیشی: به‌بڕوای ئێمه تۆماری بایۆمه‌تری پێوه‌ری دیموكراتییه له عێراق. من زۆر سه‌یرم به‌و گوتانه دێت، كه ده‌گوترێت هه‌رچه‌ند ئه‌و كورسییانه هی كۆتاكانه، به‌ڵام نوێنه‌رایه‌تی كۆتاكان ناكات و لایه‌نگری حزبێكی ده‌سه‌ڵاتن.