سەرۆک بارزانی لەڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە فەخری کەریم دەکات
K24 – هەولێر:
سەرۆک بارزانی بە مەبەستی هەواڵپرسین پەیوەندی تەلەفۆنی بە فەخری کەریم، سەرۆکی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی ئەلمەدا کرد دوای ئەوەی دوێنێ لە بەغدا لە هەوڵێکی تیرۆرستی رزگاری بوو.
رۆژی هەینی (23ـی شوباتی 2024) بارەگای بارزانی بڵاویکردەوە: "دوای ئەوەی شەوی رابردوو فەخری کەریم، سەرۆکی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی ئەلمەدا لە بەغدا لە هەوڵێکی تیرۆرستی رزگاری بوو، سەرۆک مەسعود بارزانی بە مەبەستی هەواڵپرسین پەیوەندی تەلەفۆنی پێوەکرد.
رۆژی (پێنجشهممه 22ـی شوباتی 2024) دهزگای مهدا بۆ راگەیاندن و رۆشنبیری و هونەر رایگهیاند، فهخری كهریم، سهرۆكی دەزگای مەدا بۆ راگەیاندن و رۆشنبیری و هونەر و سەرۆکی ئەنجومەنی عێراق بۆ ئاشتی و تەبایی دوای گهڕانهوهی له پیشانگایهكی كتێب له ناوچهی قادسیه بۆ ماڵهكهی له بهغدا ههوڵی تیرۆركردنی دراوه، بهڵام خۆشبهختانه رزگاری بووه.