دوای 52 ساڵ ئەمەریکا لاندەرێک دەنێرێتە سەر مانگ، بەڵام..

لەدوای ئەرکی "ئەپۆلۆ" لەساڵی 1972ـەوە وە یەکەمجارە ئەمەریکییەکان لاندەرێک دەنێرنە سەر مانگ و بە سەرکەوتوویی لەسەر مانگ نیشتەوە بەڵام لاندەرەکە بەسەر لادا کەوتووە و هێشتا پێیان راست نەکراوەتەوە
تیمۆسی کرین، بەڕێوەبەری ئەرکەکە پشتڕاستی کردەوە و گوتی: "هۆستۆن، ئۆدیسێس ماڵە نوێیەکەی دۆزیەوە"، ئاماژەی بەوەشکرد کە دوای چەند خولەکێک پەیوەندییەکان پچڕان و چاودێرانی ناو کەشتییەکە چیتر نەیانتوانی سیگناڵەکە وەربگرن.
بەرپرسێکی ناسا دەڵێت: “ئەمڕۆ ئەمریکا بۆ یەکەمجار لە ماوەی زیاتر لە نیو سەدەدا دەگەڕێتەوە سەر مانگ”.
کۆمپانیای "ئینتوتیڤ مەشین" (Intuitive Machine) دوو کاتژمێر پێش هەڵدانی لاندەری IM-1 Nova-C بۆ سەر مانگ هەستیان بە کێشەیەک کرد لە بەشی پاڵنەرەکان کە ئەو بەشەیە بە فڕێدانی هەوا دەتوانێت خۆی راست بکاتەوە یان بجووڵێت بۆ لایەکان، بۆیە ناسا هاوکاری کردن و توانیان بە هاوکێشەی ماتماتیکی ئەو نیشتنەوەیە بە سەرکەوتوویی ئەنجام بدەن
ئەم لاندەرە کاری وێنەگرتن و وەرگرتنی زانیارییە لەسەر باشووری خاکی مانگ و وێنەکانی بۆ ناسا و کۆمپانیای ئینتوەتیڤ مەشین دەنێرێت
لە میانەی گەشتەکەی لە 17ـی شوباتی ئەمساڵ لە رێگە چەند وێنەیەکی سەرنجراکێشی زەوی دەگرێت و کۆمپانیای "Intuitive Machine" لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویدەکاتەوە
Intuitive Machines successfully transmitted its first IM-1 mission images to Earth on February 16, 2024. The images were captured shortly after separation from @SpaceX's second stage on Intuitive Machines’ first journey to the Moon under @NASA's CLPS initiative. pic.twitter.com/9LccL6q5tF
— Intuitive Machines (@Int_Machines) February 17, 2024
لەلایەن ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئەمەریکاوە (NASA) بڕی 118 ملیۆن دۆلار دابینکراوە تەنیا بۆ گواستنەوەی ئامێرە زانستی و تەکنیکییەکان لە شەش باردا
تەمەنی مانەوەی 10 ساڵە وە لە دوای ئەو 10ساڵە بە هێواشی لەسەر مانگ هەڵدەستێتەوە و نزیکی زەوی دەکەوێتەوە و دێتەوە سەر زەوی