وه‌زیره موسڵمانه‌كه‌ی سوید ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه
به‌هۆی خواردنه‌وه كهوولییه‌كان
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زیری خوێندنی باڵای سوید به‌هۆی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل له‌ژێر كاریگه‌ری خواردنه‌وه كهوولییه‌كان، نامه‌ی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی پێشكه‌ش به حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌ی كرد.
عایده هادزیالیچ، وه‌زیری خوێندنی باڵای سوید، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، له‌و كاته‌ی ئۆتۆمبێلی لێخوڕیوه، له شاری ماڵمۆی سوید له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه راگیراوه و له پشكنینی كهوولیدا ده‌ركه‌وتووه، رێژه‌ی 0.02 له سه‌د، كهوول له خوێنهكهیدا بووه.
به گوێره‌ی یاسای هاتووچۆی سوید، نا بێت هیچ كه‌سێك كهوول بخواته‌وه و ئه‌و رێژه كهووله له خوێنهكهیدابێت و ئۆتۆمبێلیش لێبخوڕێت، هه‌ر به‌و هۆیه‌وه‌ش ره‌نگه ئه‌و خانمه وه‌زیره، ماوه‌ی شه‌ش مانگ به‌ند بكرێت.
عایده هادزیالیچ، به بچووكترین وه‌زیری سوید داده‌نرێت و له ته‌مه‌نی پێنج ساڵیدا، له‌گه‌ڵ دایك و باوكی له بۆسنه و هه‌رسكه‌وه هاتوونه‌ته سوید و له بنه‌ڕه‌تیشدا موسڵمانه.
ئه‌و خانمه وه‌زیره ته‌مه‌ن 29 ساڵانه، به‌ر له پێشكه‌شكردنی نامه‌ی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی، له باره‌ی "هه‌ڵه‌ی ته‌مه‌ن"ی قسه‌ی له‌گه‌ڵ ستیڤان لۆڤین، سه‌رۆك وه‌زیرانی سوید كردووه و باسی له‌وه كردووه كه ده‌ست له‌كارده‌كێشێته‌وه.
وڵاتانی ئه‌وروپا به گشتی، سزای قورس به‌سه‌ر ئه‌و شۆفێرانه‌دا ده‌سه‌پێنن، كه له‌ژێر كاریگه‌ری خواردنه‌وه كهوولییهكاندا، ئۆتۆمبێل لێده‌خوڕن.