بۆ به‌هێزبوونى يادهوهريت ئه‌م رێگه‌يه تاقيبكهرهوه
زانايان گه‌يشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ى دواى چوار كاتژمێر له خوێندن، وه‌رزش كردن، ده‌بێته هۆى به‌هێزى ياده‌وه‌رى مرۆڤ.
K24 – هه‌ولێر:
زانايان گه‌يشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ى دواى چوار كاتژمێر له خوێندن، وه‌رزش كردن، ده‌بێته هۆى به‌هێزى ياده‌وه‌رى مرۆڤ.
گۆڤارى "Current Biology" توێژينه‌وه‌يه‌كى زانستى له‌و باره‌يه‌وه بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێيدا ئه‌وه به روونى ده‌ركه‌وتووه، وه‌رزش كردن هاوكارى سه‌ره‌كى مرۆڤ ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى ياده‌وه‌رى به‌هێز بێت.
گولين فيرناندێز، نووسه‌رێكه به‌شدارى له توێژينه‌وه‌كه كردووه و پرۆفيسۆرى زانستى ده‌ماره‌خانه‌ى د‌رك كردن له په‌يمانگه‌ى "Donders" تايبه‌ت به مێشك و د‌رك كردن و ره‌فتار نواندن له هۆڵه‌ندا پشتيوانى ئه‌و ئه‌نجامه ده‌كات و ده‌ڵێت: دواى قوتابخانه وه‌رزش كردن ده‌بێته هۆى ئه‌زبه‌ركردنى ئه‌و بابه‌تانه‌ى له قوتابخانه خوێندراوون.
توێژينه‌وه‌كه له‌سه‌ر 72 ژن و پياو ئه‌نجامدراوه.
هه‌ريه‌ك له‌و كه‌سانه 90 وێنه‌يان له ماوه‌ى 40 خوله‌كدا پيشاندراوه.
دواتر به‌شداربووان دابه‌شكراوون به‌سه‌ر سێ كۆمه‌ڵه‌دا.
كۆمه‌ڵه‌ى يه‌كه‌م، هيچ وهرزشێكيان پێ ئه‌نجام نه‌دراوه.
كۆمه‌ڵه‌ى دووه‌م بۆ ماوه‌ى 35 خولهك وه‌رزشيان پێكراوه.
كۆمه‌ڵه‌ى سێيه‌م، دواى بينينى وێنه‌كان به چوار كاتژمێر وه‌رزشيان پێكراوه.
دواى دوو رۆژ له ئه‌زموونكردنى ئه‌و تاقيكارييه، ده‌ركه‌وتووه، به رێژه‌ى له سه‌دا 10 به‌شدارانى توێژينه‌وه‌كه به تايبه‌تى ئه‌وانه‌ى وه‌رزشيان كردووه، زۆرتر وێنه‌كانيان له يادهوهريدا ماوه‌ته‌وه.
يه‌كێكى ديكه له رێگاكانى به‌هێزبوونى ياده‌وه‌رى خه‌وتنه له دوا كۆششى خوێندن و خۆماندوو كردن.
به گوێره‌ى ئه‌نجامى توێژينه‌وه زانستييه‌كان، خه‌وتنى دواى خوێندن كاريگه‌رى له‌سه‌ر به‌هێزبوونى ياده‌وه‌رى هه‌يه.
سه‌رچاوه: سى ئێن ئێن