ئه‌مڕۆ نێچيرڤان بارزانى سه‌ردانى توركيا ده‌كات
K24 – هەولێر:
به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له كۆڕبه‌ندى ديپلۆماسيى ئانتاليا، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی توركیا ده‌كات.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ به‌شدارى له كۆڕبه‌ندى ديپلۆماسيى ئانتاليادا، ئه‌مڕۆ هه‌ينى 2024/3/1 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، سه‌ردانى توركيا ده‌كات.
له ميانى كۆڕبه‌نده‌كه‌دا كه سێ ڕۆژ ده‌خايه‌نێت، نێچيرڤان بارزانى چه‌ند ديدار و كۆبوونه‌وه‌يه‌كى له‌گه‌ڵ ژماره‌يه‌ك له به‌شدارانى كۆڕبه‌نده‌كه‌دا ده‌بێت و ده‌رباره‌ى په‌يوه‌ندييه‌كان و دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى، گفتوگۆ ده‌كه‌ن.
بابه‌ته‌كانى شه‌ڕ، تيرۆ، كۆچ، مه‌ترسى و لێكه‌وته‌كانى گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا، كاره‌ساته سرووشتييه‌كان و چه‌ند پرس و بابه‌تێكى ديكه، باس و ته‌وه‌ره‌كانى گفتوگۆى به‌شدارانى كۆڕبه‌نده‌كه ده‌بن. (هه‌روه‌ك سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی پێداوه).