باره‌گای ته‌ڤگه‌ری ئازادی له كه‌لار بۆردومانكرا
K24 – هەولێر:
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، ئه‌مڕۆ هه‌ینی 1ـی ئاداری 2024، باره‌گای ته‌ڤگه‌ری ئازادی له كه‌لار بۆردومانكرا.
له‌مباره‌یه‌وه گوته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان به كوردستان24ـی راگه‌یاند، له بۆردومانه‌كه‌دا كه‌سێك كوژراوه.
ئەمە لە کاتێکدایە رۆژی 12ـی کانوونی دووەمی 2024، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا بۆردوومانی گرووپێکی چەکدارانی پەکەکەی لە دەڤەری بەرگارە لە نزیک گوندی دێرەش لە ناحیەی دێرەلووکی سەر بە قەزای ئامێدی پارێزگای دهۆک کرد.
بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، لە ئەنجامی بۆردومانەکە دوو ئۆتۆمبێلی پڕ لە چەک و تەقەمەنیی چەکدارانی پەکەکە سووتان و دوو چەکداریش بریندار بوون.
ئاڵۆزییەکانی نێوان تورکیا و پەکەکە لە ساڵی 1984ـەوە تا ئێستا بەردەوامە کە ئەو رێکخراوە لەلایەن تورکیا، ئەمەریکا و یەکێتی ئەوروپاوە بە رێکخراوێکی تیرۆریستی ناسراوە.
بە گوێرەی ئامارەکان، لە ساڵی 1984ـەوە تا ئێستا؛ نزیکەی 80 هەزار کەس لە هەردوولا (چەکدارانی پەکەکە و سوپای تورکیا) گیانیان لەدەستداوە و بەشێکیشیان بریندار بوون.