محه‌ممه‌د عومه‌ر: نه‌بوونی ئه‌نجوومه‌نی باڵای فیدڕاڵی پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووره
K24 – هه‌ولێر:
پسپۆڕێكی یاسایی و ده‌ستووری ئاماژه به‌وه ده‌كات عێراق نموونه‌یه‌كی فیدڕاڵی نییه، چونكه بنه‌ماكانی فیدڕاڵی له عێراق جێبه‌جێ ناكرێت. ده‌شڵێت، ساڵی 2005 كه ده‌ستوور نووسرایه‌وه فێڵ له كورد كرا.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 2ـی ئاداری 2024) محه‌ممه‌د عومه‌ر، پسپۆڕی یاسایی و ده‌ستووری تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، ساڵی 2005 كه ده‌ستوور نووسرایه‌وه سته‌م و فێڵ له كورد كرا به‌شێوه‌یه‌ك ته‌نیا كوردستان هه‌رێم بوو، له كاتێكدا هه‌موو نموونه‌كانی فیدڕاڵی له جیهان چه‌ند هه‌رێمێك له‌خۆده‌گرێت.
ناوبراو گوتیشی، ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان له وڵاتانی جیهان له دوو ئه‌نجوومه‌ن پێكدێت. روونیشیكرده‌وه، ده‌بوو وه‌ك چۆن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران دروست كرا به‌م شێوه‌یه‌ش ئه‌نجوومه‌نی باڵای فیدڕاڵی دروست بكرێت.
محه‌ممه‌د عومه‌ر باسی له‌وه‌ش كرد، لایه‌نه عێراقییه‌كان لێره‌دا فێڵیان له كورد كه گوتیان دواتر ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه پێكده‌هێنرێت به دوو له‌سه‌ر سێی ده‌نگی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران.