لە سنووری پارێزگای هەولێر نزیکەی 260 هەزار کارتی بایۆمەتری دەرچووە

K24 - هەولێر
بەڕێوەبەری بنکەیەکی تۆماری بایۆمەتری رایگەیاند، لە سنووری پارێزگای هەولێر نزیکەی 260 هەزار کارتی بایۆمەتری دەرچووە و پێویستە دەنگدەر سەردانمان بکەن بۆ وەرگرتنەوەی کارتی بایۆمەتری.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 3ـی ئاداری 2024، ئەحمەد عەبدولرەزاق، بەڕێوەبەری بنکەی تۆماری بایۆمەتری رووناکی 1- 1204، لە نووسینگەی هەولێری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بە کوردستان24ـی راگەیاند، لە سنووری پارێزگای هەولێر 259 هەزار و 243 کارتی بایۆمەتری دەرچووە، ئەو ريژە کارتە دابەشکراوە بەسەر 53 بنکەی تۆماری بایۆمەتری و دەنگدەری سنووری پارێزگایی هەولێر زۆربەیان وەرییان نەگرتووەتەوە بەهۆی ئەوەی ئاگاداری گەڕانەوەی کارتەکانیان نین. بۆیە پێویستە خەڵک و دەنگدەر سەردانمان بکەن بۆ وەرگرتنەوەی کارتەکانیان.
بە گوتەی ئەوان: "لە کارتی بایۆ مەتری تووشی گرفت بوون ئەویش کەسانێک ناویان گەڕاوەتەوە و کارتی بایۆ مەتریشیان هەیە پەنجەمۆرییان نایخوێنێتەوە." روونیشیکردەوە، هۆکاری نەخوێندنەوەی پەنجەمۆرەکان دەگەڕێتەوە بۆ تەمەنی ئەو کەسانەی کە هەڵکشاوە و زۆرێک لە هاووڵاتییانە بەهۆی گەورەیی تەمەنییان ئامێرەکان پەنجەمۆرییان ناخوێنێتەوە. لەگەڵ ئەوەشدا هەر بەتەمەنەکان نین هەموو جۆرە تەمەنێکیشی تێیدایە.
ئەحمەد عەبدولرەزاق دەڵێت: "لە هەموو پارێزگاکان بنکەی دەرهێنانی بایۆماتری هەیە". راشیگەیاند، "کۆتا رۆژ بۆ دەرهێنانی کارتی بایۆ مەتری ئەم رۆژی سێشەممەیە، کە دەکاتە 5ـی ئاداری 2024، دوا وادەی خۆ تۆمارکردنی هاووڵاتییانە". لەو حاڵەتەدا بۆ ئەوەی دەنگەکانیان نەفەوتێت پەمپێکی کۆمسیۆنمان هەیە لەگەڵ پاککەرەوەی دەست بۆ ئەوەی پەنجەمۆرییان بخوێنێتەوە.
بەرێوەبەری بنکەی تۆماری بایۆمەتری رووناکی گوتیشی، بە بڕوای من بۆ "دەنگدانی ئەمجارەی پەرلەمانی کوردستان زیاتر لە 200 هەزار مێرد منداڵ ئەوانەی لەدایکبووی ساڵی 2006ن دەتوانن دەنگبدەن. بە بەراورد بە هەڵبژاردنی رابردوو، بۆ ئەمساڵ رێژەیەکی زۆر لە دایکبووی 2004، 2005، 2006 دەتوانن بەشداربن، لە دهۆک و هەولێر و سلێمانی، چونکە ئەمساڵ هاووڵاتییەکی زۆر ناوی خۆی تۆمار دەکات و ئەو لەدایکبووانەش دەنگدان دەیانگرێتەوە".
راشیگەیاند، رێژەی ئەو کەسانەی کە کارتی بایۆمەترییان دەرهێناوە زۆرترینیان پارێزگای سلێمانییە دواتر هەولێر و دوای ئەویش دهۆک دێت.