کەشناسی کەشوهەوای چەند رۆژی داهاتووی راگەیاند

کەشوهەوا
کەشوهەوا

K24 - هەولێر

بەپێی پێشبینییەکانی دەستەی کەشناسی عێراق رەوشی کەشوهەوای پێشبینیکراوی عێراقی بۆ رۆژانی داهاتوو کرد ئاشکراکرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 14ـی ئاداری 2024، دەستەی کەشناسی عێراق رایگەیاند، کەشوهەوای پێشبینیکراوی سبەینێ هەینی، نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ نمە بارانی مامناوەند و هاروەها هەورە تریشقە لە ناوچەکانی باکوور و باشووردەبێت.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، لە هەرێمی کوردستان ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری هەورە بروسکە لە شەودا. و پلەکانی گەرما هاوشێوەی رۆژی پێشوو دەبن لە باکوور و باشوور و ناوچەکانی ناوەڕاست.

دەستەی کەشناسی ئاماژە بەوەشکرد، رۆژی شەممە، کەشوهەوا لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور نیمچە هەور و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما چەند پلەیەک دادەبەزن.

راشیگەیاند، رۆژی یەکشەممە کەشوهەوا لە سەرتاسەری عێراق نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرماش هاوشێوەی رۆژی پێشوو دەبن لە سەرجەم ناوچەکان.

دەستە دەشڵێت: "رۆژی دووشەممەی داهاتوو کەشوهەوا لە سەرتاسەری وڵات هەور دەبێت و لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور باران دەبارێت و رەشەبای لەگەڵ دەبێت، پلەکانی گەرماش هاوشێوەی رۆژی پێشوو دەبن.

Fly Erbil Advertisment