محەممەد مستەفا بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی فهڵهستین راسپێردرا
K24 – هەولێر:
سەرۆکی فەڵەستین محەممەد مستەفا بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی رادهسپێریت. هاوكات داوای لێ دهكات پابهندی بهرژهوهندییه باڵاكانی گهلی فهڵهستین بێت و دەستکەوتەکانیان بپارێزێت.
ئهمڕۆ (پێنجشهممه 14ـی ئاداری 2024) مەحموود عەباس، سەرۆکی فەڵەستین محەممەد مستەفای بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی له كابینهی نۆزدهیهمدا راسپارد و رایگهیاندووه "بڕیارمان داوە ئێوە وەک سەرۆکوەزیران هەڵبژێرین و راسپێرین بۆ پێکهێنانی كابینهی نۆزدەیەم لەو وادەیەی لە یاسای بنەڕەتیدا دیاریکراوە."
ههروهها عەباس داوای لە سەرۆکوەزیرانی راسپێردراو کرد پابەند بن بە بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلی فەڵەستین و دەستکەوتەکانیان بپارێزن و پەرەیان پێ بدەن و ئامانجە نیشتمانییەکانیان پێشبخەن وەک ئەوەی لەلایەن رێکخراوی رزگاریخوازی فەڵەستینەوە کە تاکە نوێنەری شەرعییە گەلی فەلەستینه، پەسەند کراوە.
رۆژی 26ـی شوباتی 2024، محەمەد شتەییە، سەرۆکوەزیرانی فەڵەستین دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەشی مەحموود عەباس سەرۆکی وڵاتەکەی کرد و رایگەیاند، هەوڵی زۆریدا بۆ ئەوەی دەسەڵاتەکان بە شێوەیەکی ئیداری بەڕێوەببات، بەڵام نەکرا.
شتەییە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا گوتی: لە چەند قۆناغێکدا حکومەتەکەی بەدۆخی سەختدا تێپەڕی، لەوانە بەرەنگاری گەندەڵیی، پەتای کۆرۆنا و رێککەوتنی سەدە بوون، ئێستاش کۆمەڵکوژی هاووڵاتییانی فەڵەستینی لە کەرتی غەززە بەردەوامە.
هەروەها ئاماژەیداوە، پێنج ساڵ بە سەر پێکهێنانی کابینەکەی تێدەپەڕێت، هەوڵیدا لەو چەند ساڵەدا حکومەتێکی پیشەکارانەی سەرکردایەتی بکات بۆ ئەوەی دەسەڵاتەکان بە شێوەیەکی ئیداری بەڕێوەببات، بەڵام نەکرا.
شتەییە گوتیشی: ئێستا پێنج لە وەزیرەکانی حکومەت لە کەرتی غەززەن و قۆناغی داهاتوو پێویستی بە رێکخستنەوەیەکی نوێ هەیە بۆ ئەوەی رێککەوتنی نیشتمانی لەبەرچاو بگیرێت، هەربۆیە دەست لەکارکێشانەوەکەی پێشەکەشی سەرۆکی فەڵەستی کردووە.
رۆژنامەی (شەرق)ی سعوودیە مانگی رابردوو بڵاویکردبۆوە، مەحموود عەباس سەرۆکی فەڵەستین ئامادەکاری بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی نوێ دەکات، کە کاری لە پێشینەی ئاسایشی کەرتی غەززە و ئاوەدانکردنەوەی ئەو کەرتە بێت.