پێشمەرگەیەك كەوتوەتە ناو ئاو خێزانەكەی داوای بەھاناوەچوون دەكەن
K24 – گوێڕ
پێشمەرگەیەك كەوتووەتە ناو ئاوی گوێڕ و تا ئێستا تەرمەكەی نەدۆزراوەتەوە و كەسوكاری داوا دەكەن تیمەكانی بەرگری شارستانی بەھانایانەوە بچن بۆ دۆزینەوە و دەرھێنانی تەرمی كوڕەكەیان.
پەیامنێری كوردستان24 لە گوێڕ رایگەیاند: "لە سەعات 4 ئێوارەی دوێنێوە پێشمەرگەیەك بەناوی عەزیز مەولوود لەكاتی دەست شووشتن كەوتووەتە ناو ئاوی گوێڕ و تا ئێستا نەتوانراوە تەرمەكەی بدۆزرێتەوە".
پەیامنێرمان گوتییشی: "لە دوێنێوە كەسوكاری و فەرماندەی ئەو پێشمەرگەیە سەرقاڵن بە دەرھێنانی تەرمی ئەو پێشمەرگەیە، بەڵام نەیانتوانیوە بیدۆزنەوە، كەسوكاری ئەو پێشمەرگەیەش گلەیی دەكەن كە وەك پێویست ھاوكاریان نەكراوە بۆ دۆزینەوە و دەرھێنانی تەرمی كوڕەكەیانم بۆیە داواكارن لە لایەنە پەیوەندیدارەكان بەھانایانەوە بچن".
روونیكردەوە: "ئەو پێشمەرگەیە سەر بە ھێزی پاراستنی ھەولێرە و دوێنی بەشداریكردووە لە ئۆپەراسیۆنی ھێزی پێشمەرگەدا كە چەندین گوندیان لەو سنوورە لە دەستی داعش رزگاركردووە".