رووسییەکان بۆ کڕینی خانووبەرە روویان لە چین کردووە

K24 - هەولێر
توێژینەوەیەک کە لەلایەن ئەکادیمیای بەبازاڕکردنی ئینتەرنێتی "MAED" ئەنجامدراوە و ئاماژەی بەوە کردووە، چین بووەتە تاکە وڵات کە رووسیەکان زیاتر لە پێشوو دەستیان کردووە بە کڕینی خانووبەرە.
توێژینەوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لە سەرەتای ساڵی 2023ەوە، ئارەزووی رووسیەکان بۆ کڕینی خانووبەرە لە چین بە رێژەی 87% زیادیکردووە.
ئەمەش سەرەڕای دابەزینی ئارەزووی هاووڵاتیانی رووسیا بۆ کڕینی خانووبەرە لە دەرەوەی وڵات بە رێژەی 47% لە سەرەتای ساڵی 2023ەوە.
کڕینی موڵکی نیشتەجێبوون لەلایەن رووسیەکانەوە لە ئەرجەنتین بەرێژەی (85%) دابەزیووە، هەروەها لە تورکیاش بەرێژەی (71%)، لە ئیسرائیل (68%)، قوبرس (55%) و پورتوگال (54%) دابەزیووە.
لە نێوان ئەو وڵاتانەی رووسیەکان خانووبەرەیان لێ دەکڕن، ئیمارات پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە، دواتر تورکیا و تایلەند، ئیسپانیا و کازاخستان پلەی چوارەم و پێنجەمیان بەدەستهێناوە.