مەكتەبی سیاسی پارتی و یەكێتی كۆدەبنەوە

K24 – ھەولێر

بڕیارە سبەی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە ھەولێر كۆببنەوە و تاوتوێی قەیرانەكانی ھەرێمی كوردستان و كاراكردنەوەی پەرلەمان و پرسی كەركووك بكەن.

سەرچاوەیەكی باڵا لە پارتی بە كوردستان24 راگەیاند: "سبەی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە ھەولێر كۆدەبنەوە و قەیرانەكانی ھەرێمی كوردستان و كاراكردنەوەی پەرلەمان و دۆخی كەركووك تاوتوێ دەكەن".

راشیگەیاند: "لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی ئۆپەراسیۆنی مووسڵ، پلانی هاوبەشی هەردوولا بۆ کەرکووک و خورماتوو، ئاسایشی سەرسنوور و پەیوەندییەکانی نێوانیان دەكەن".

سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشكراكرد كە شاندەکەی پارتی بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی و ئەندامیەتی فازڵ میرانی، رۆژ نوری شاوێس، ئازاد بەرواری و مەحموود محەممەد دەبێت.

شاندەکەی یەکێتیش پێکدێت لە مەلا بەختیار، ئەرسەلان بایز، حاکم قادر و عومەر فەتاح.