کەشى پێشبینیکراوى ئەمڕۆ و سبەی ڕاگەیەندرا
K24 - هەولێر
بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، لە ڕاگەیەندراوێکدا کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی لە هەرێمی کوردستان راگەیاند.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، کەشی ئەمڕۆ دووشەممە، 18-03-2024، "ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان؛ لەگەڵ نمە باران لە زۆربەی ناوچەکاندا. لە کاتەکانی ئێوارەدا کاریگەری دابارین زیاد دەبێت بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان و پارێزگای دهۆک".
لەبارەی کەشی سبەی سێشەممە، 19-03-2024، لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بەردەوامی نمە باران لەکاتەکانی بەیانیدا پاشان کەشەکە بۆ تاوە باران و بروسکە دەگۆڕێت سەرەتا لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای هەرێم پاشان بۆکاتەکانی نیوەرۆ تەواوی ناوچەکان دەگرێتەوە. شایانی باسە بڕی دابارین لەناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای هەولێر و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگای سلێمانی و گەرمیان زیاتر دەبێت. کاریگەری ئەم شەپۆڵە تاکاتەکانی درەنگانی شەو بەشێوەی جیاجیا بەلاوازی بەردەوامی دەبێت بەتایبەتی لەناوچە شاخاوییەکانی سنووری رۆژهەڵات" .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 16
سلێمانی: 15
دهۆک: 15
زاخۆ: 15
هەڵەبجە: 17
کەرکووک: 19
سۆران: 16
حاجی ئۆمەران: 6
گەرمیان: 20