له دوێنێوه پێشمه‌رگه‌یه‌ك كه‌وتووه‌ته ناو زێى گه‌وره و تا ئێستا ته‌رمه‌كه‌ی نه‌دۆزراوه‌ته‌وه
هاوڕێكانی تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی به كه‌مته‌رخه‌م ده‌زانن
K24 - هه‌ولێر:
پێشمه‌رگه‌یه‌كی سه‌ربه هێزی پاراستنی هه‌ولێر كه له ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی گونده‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی سنووری هه‌رێمی كوردستان به‌شداربوو، ئێواره‌ی دوێنێ كه‌وته نێو زێی گه‌وره‌و خنكا، تیمه‌كانی به‌رگری شارستانیش زیاتر له بیست و چوار كاتژمێره به‌دوای ته‌رمه‌كه‌یدا ده‌گه‌ڕێن، به‌ڵام بۆیان نهدۆزراوهتهوهو هاوسه‌نگه‌ره‌كانی ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ش تیمه‌كان به كه‌مته‌رخه‌م ده‌زانن له‌وه‌ی نه‌یانتوانیوه ته‌رمی هاوسهنگهرهكهیان بدۆزنه‌وه.
لە سەعات 4 ئێوارەی دوێنێوە پێشمەرگەیەك بەناوی عەزیز مەولوود لە گوێڕ كەوتووەتە ناو ئاوی زێی گەورە و تا ئێستا نەتوانراوە تەرمەكەی بدۆزرێتەوە، برای پێشمەرگە شەھیدەكە گلەیی لە تیمەكانی بەرگری شارستانی دەكات.
یەكێك لە ھاوڕێكانی عەزیز لە دوێنێوە لە قه‌راخ ئەم زێێە چاوەری دوزینەوەی تەرمی ھاوسەنگەرەكەیەتی.
لە كاتی خنكانی پێشمەرگەكەوە تا ئێستا دوو تیمی فریاگوزاری سەردانی ئەم شوێنەیان كردوە بەڵام نەیانتوانیوە تەرمەكە بدوزنە وەك پێشمەرگەكانیش باسی دەكەن، تیمه‌كه لە بەیانیەوە تەنھا 5 خوولەك بە شوێن تەرمەكەدا گەراون دواتریش بە ھۆی تەواو بوونی ئوكسیژن، غەواسەكان لە بە یانیيەوە چاوەڕێی ھێنانی ئۆكسیژنن.
لە كاتی شەڕ و بەرگریدا زۆر جار پێشمەرگە شەھید بووە, بەڵام لەم رووداوەدا پێشمەرگەكان تیمەكانی بەرگری شارستانی بە كەمتەرخەم دەزانن لە دوای تێپەڕ بوونی 24 چوار كاتژمێر تا ئێستا تەرمی ھاوسەنگەرەكەیان نەدۆزراوهتەوە.