كۆبوونه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی دواخرا

سه‌رچاوه‌یه‌ك هۆكاری دواخستنه‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات

K24 - هه‌ولێر:

سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵا له‌ مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی نێوان مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتی دواخرا.

له‌ باره‌ی هۆكاره‌كانی دواخستنی كۆبوونه‌وه‌كه‌، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ رایگه‌یاند, مه‌به‌ست له‌ دواخستنه‌كه‌ ئاماده‌كاری زیاتره‌ بۆ كۆبوونه‌وه‌كه‌.

بڕیاربوو سبه‌ی چوارشه‌ممه‌ 17ی ئاب/ ئۆگستۆسی 2016، مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، له‌ باره‌ی چه‌ند پرسێكی ناوخۆیی كوردستان و كه‌ركووك كۆببنه‌وه‌، به‌ڵام كۆبوونه‌وه‌ بۆ كاتێكی نادیار دواخرا.