ئێرلینگ هالاند تووشی پێکان بوو

ئێرلینگ هالاند
ئێرلینگ هالاند

ئێرلینگ هالاند هێرشبەری هەڵبژاردەی نەرویج و یانەی مانچێستەر سیتی ئینگڵتەرا، بەهۆی پێکان کامپی مەشق و راهێنانەکانی هەڵبژاردەکەی جێهێشت.

ئێرلینگ هالاند، هێرشبەری هەڵبژاردەی نەرویج و یانەی مانچێستەر سیتی ئینگڵتەرا، بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ یارییە دۆستانەکانی داهاتوو، پەیوەندی بە کامپی مەشق و راهێنانەکانی هەڵبژاردەکەی کرد، بەڵام لە یەکەم رۆژی ئامادەکاری، تووشی پێکان بوو و بە ناچاری راهێنانەکانی هەڵبژاردەکەی جێهێشت.

سەرچاوەکانی ئینگڵتەرا باس لەوە دەکەن، هالاند تووشی هەمان پێکانی رابردووی بووە، بۆیە هاندەرانی یانەکەی نیگەرانن بەوەی کە گۆڵکارەکەیان، ماوەیەکی زۆر لە یاریگاکان دوور بکەوێتەوە و نەتوانێت بەشداری یاریی چوونی قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ، بەرامبەر ریاڵ مەدرید بکات.

لەلایەن خۆشیەوە پزیشکی هەڵبژاردەی نەرویج دەڵێت، پێکانەکەی هالاند قورس نیە و تەنها بۆ ئەوەی مەترسی نەکەوێتە سەر چارەنوسی، بڕیاریانداوە بەشداری راهێنانەکان نەکات، تاوەکو پشکنینی تەواوەتی بۆی دەکرێت.

مانچێستەر سیتی نزیکەی بیست رۆژی دیکە، واتە رۆژی نۆی مانگی داهاتوو، لە یاریی چوونی قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ، رووبەڕووی یەکتری دەبنەوە.