داوای دەرکردنی یەکجاری باڵیۆزی سعوودیە لە بەغدا دەکرێت
K24 - ھەولێر
لە بەیاننامەیەکدا کە کۆپیەکی دەست کوردستان24 کەوتووە، حیزبی دەعوە، داوای دەرکردنی سامر سەبهان باڵیۆزی سعوودیە لە عێراق دەکات.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە، داوا لە بەڕێز سەرۆک وەزیران دەکەین، رێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر بۆ دەرکردنی نوێنەرەکەی ئال سعوود کە هەرجارەو زماندرێژی دەکاتە سەر هێمایەکی پیرۆزی وڵاتەکەمان، دواهەمینییان قسەکانی لەبارەی نوری مالیکی و پێشتریش سوکایەتی زۆری بە حەشدی شەعبی کردووە".
لە ماوەی رابردوودا چەندین جار شیعەكان لێدوانی توندیان دژی سامر سوبھان داوە و هەمیشە شیعەکانی عێراق، دژی بوونی باڵیۆزخانەی سعوودیە لە عێڕاق وەستاونەتەوە، لە کاتێکدا ئێران دەستی خستوەتە سەرجەم کایەو دامودەزگاکانی حکوومەت و کەرتی سەربازی.