لە دیاربەکر بە ئاڵای کوردستان و بەشداریی هەزاران هاووڵاتیی ئاهەنگی جەژنی نەورۆز ساز دەکرێت

ئاهەنگی نەورۆز لە دیاربەکر
ئاهەنگی نەورۆز لە دیاربەکر

K24 - هەولێر

لە دیاربەکری باکووری کوردستان بە بەشداری هەزاران هاووڵاتیی و بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان ئاهەنگی جەژنی نەورۆز و ساڵی نوێی کوردی بەڕێوە دەچێت.

ساڵانە لە گۆڕەپانی نەورۆز، ئاهەنگ و چالاکییەکانی تایبەت بە جەژنی نەورۆز و ئاهەنگی سەری ساڵی نوێی کوردی بەڕێوە دەچێت، کە  دەیان هەزار هاووڵاتیی لە سەرتاسەری باکووری کوردستان بۆ بەشداریی لەم ئاهەنگە دێنە دیاربەکر.

بۆ ئەم ساڵ، خانمە سیاسەتمەدار لەیلا زانا ئامادەی ئاهەنگەکەیە کە لە ژێر چاودێرییەکی توندی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا بەڕێوەدە چێت.

هەموو ساڵێک لە گۆڕەپانی نەورۆز لە سەنتەری دیاربەکر، ئاگری نەورۆز هەڵدەکرێت و بە جەژنە پیرۆزە پێشوازیی ساڵی نوێی کوردی دەکرێت، ساڵانەش لە کۆتایی ئاهەنگەکەدا بەهۆی پەیامی سیاسیی ئاڵۆزی دروست دەبێت ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان ڕوودەدات.