نرخی نەوت دابەزی

K24 - ھەولێر
له ئاڵوگۆڕی بازاڕەكانی ئه‌مڕۆدا نرخی نه‌وت نزمبوونه‌وه‌ی تۆماركرد و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بۆ 48 دۆلار‌و 82 سه‌نت دابه‌زی و نه‌وتی خاوی تیكساسیش 46 دۆلار و 32 سه‌نتی تێپه‌ڕاند.
لەسەرەتای ھەفتەی رابردوودا نرخی نەوت روو لەبەرزوونەوە كردبوو تا گه‌یشته به‌رزترین ئاستی خۆی له ئاڵوگۆڕه‌كانی دوێنێدا، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌گه‌ره‌كانی سه‌رنه‌كه‌وتنی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئۆپیك جارێكی دیكه نزمبوونه‌وه‌یه‌كی رێژه‌یی تۆمار كرد.
نزمبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له‌كاتێكدایه كه رووسیا و رێكخراوی وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت له سه‌ر پرسی سه‌قامگیری بازاڕ و به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له ڤییه‌ننای پایته‌خی نه‌مسا كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا و بڕیاریشه كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی ئۆپیك له‌كۆتایی مانگی داهاتوو له جه‌زائیر ببه‌سترێت.