ئاماری شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی حه‌سه‌كه ئاشكرا ده‌كرێت
پێنج كوژراو و 22 برینداری هه‌یه
K24 – هه‌ولێر
زیانی گیانی شه‌ڕ و پێكدادانی دوێنێ له نێوان ئاسایشی رۆژئاوا و هیزی به‌رگری نه‌ته‌وه‌یی سه‌ر به ریژیمی سوریا له شاری حه‌سه‌كه ئاشكرا ده‌كرێت.
په‌یامنێری كوردستان24 رایگه‌یاند پێنج سه‌ربازی ریژیم له شه‌ڕی حه‌سه‌كه كوژراون و بیست و دوو كه‌سیش برینداربوونه كه چوار له‌وان ئه‌ندامی ئاسایشن.
شه‌ڕ و پێكدادانی نێوان ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان و هێزه‌كانی ریژیم له شاری حه‌سه‌كه به‌ره‌به‌یانی رۆژی سێشه‌ممه ده‌ستیپێكردبوو، كه چه‌كی قۆرس و نیوه قۆرس له شه‌ڕه‌كه‌دا به‌كارهاتووه. چه‌ندین تۆپ له گه‌ڕه‌كه جیاوازه‌كانی شاره‌كه كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه و بازاری شاره‌كه‌شی داخرا.
به‌پێی ئاماره‌كانی شه‌ڕی دوێنێ، پێنج سه‌ربازی ریژیم كوژراون، هه‌ژده هاووڵاتی و چوار ئه‌ندامی ئاسایش برینداربوونه.
به‌شێك له شاری حه‌سه‌كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری دایه كه كۆنترۆڵی له‌ژیر ئاسایشی رۆژئاوا دایه و به‌شه‌كه‌ی تر له ژێر ده‌سه‌ڵاتی هیزه‌كانی ریژیمی به‌شار ئه‌سه‌د دایه.
جاروبار شه‌ڕو پێكدادان له‌نێوان هه‌ردوو رووده‌دات، به‌ڵام له شه‌ڕه‌كه‌ی دوێنێ یه‌كه‌مجار بوو كه چه‌كی قۆڕس به‌كار بهێنرێت.