ته‌قینه‌وه‌ی وان سێ كوژراو و 73 برینداری هه‌یه
K24 – هه‌ولێر
له ته‌قینه‌وه‌ی شاری وان سێ كه‌س كوژراون و 73 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوونه.
شه‌وی رابردوو ئۆتۆمبێلێكی بۆمبه‌كراو له به‌رده‌م بنكه‌ی پۆلیس ناوچه‌ی ئیپه‌ك یۆلو له وان ته‌قێندرایه‌وه كه به‌هۆیه‌وه پۆلیسێك و دوو هاووڵاتی كوژران و 73 كه‌سی تر برینداربوونه كه 20 له‌وان پۆلیسن.
هه‌ر پاش ته‌قینه‌وه، ده‌نگی تەقە له هه‌ندێ له شوێنه‌كانی شاری وان بیسترا، به‌ڵام هیچ راپۆرتێك سه‌باره‌ت به شه‌ڕ و پێكدادان بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه.