جومانە غەلای بۆ کوردستان24: ناوی 48 کاندیدی سەربەخۆ بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکراون
K24 – هەولێر:
گوتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایدەگەیەنێت، ناوی 48 کاندیدی سەربەخۆ بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکراون.
ئەمشەو هەینی (29ـی ئاداری 2024) جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق تایبەت بە کوردستان24ـی راگەیاند، تا ئێستا دوو هاوپەیمانێتی لەچوار بازنەی هەڵبژاردن خۆیان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمار کردووە.
هەروەها ناوبراوی ئاشکرایدەکات، تاوەکو ئێستا 48 کاندیدی سەربەخۆ ناوی خۆیان بەمەبەستی بەشداریکردنی لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکردووە.
ڕۆژی یەکشەممە (3ـی ئاداری 2024) نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە مەرسومێکدا، وادەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دیاری کرد کە ڕۆژی (10ـی حوزەیرانی 2024) بەڕێوەدەچێت.
لەوبارەیەوە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، به‌پێى فه‌رمانه‌كه هه‌موو لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان پابه‌ند ده‌بن به ئه‌نجامدانى كارى پێويست بۆ هاوكارى و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كۆمیسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بۆ جێبه‌جێكردنى فەرمانەکە، کە لەڕۆژى ده‌رچوونييه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت.