ئیسرائیل.. بەرامبەر حزبوڵڵا ئەرکمان دەگۆڕین

K24 - هەولێر
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئەرکی ئیسرائیل بەرامبەر حزبوڵڵای لوبنانی گۆڕاوە، تا ئەو شوێنە دوایان دەکەوین کە دەمانەوێت.
یواڤ گالانت، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئەرکی ئیسرائیل لە وەڵامدانەوەی حیزبوڵاوە بۆ ڕاوەدوونان و دواکەوتنی چەکدارەکانیان لەسەرجەم ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، گۆڕاوە.
ئەو گووتیشی: "لە دیمەشق و حیمس و حەما رووبەڕووی چەکدارەکانی حیزبوڵای لوبنانی دەبنەوە".
یواڤ گالانت، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل دەشڵێت: "ئەرکی ئێمە گۆڕاوە، ئێستە لە بریتی ئەوەی وەڵامی دەستدرێژییەکانی حیزبوڵای لوبنانی بدەینەوە شوێنیان دەکەوین. خۆمان دەگەیەنینە هەموو ئەو جێگەیانەی چەکدارەکانی حیزبوڵای تێدان. لە بەعلەبەک و سیدۆن و ناوچەکانی دیکەش."
ڕاشیگەیاند، تەنانەت دەتوانین دەستمان بگاتە چەکدارەکانی حیزبوڵا لە دیمەشق، حیمس و حەما.