له شه‌مزینان هێرشكرایه سه‌ر پۆلیس
دوو پۆلیس برینداربوونه
K24 – هه‌ولێر
له شه‌مزینان هێرشكرایه سه‌ر خاڵێكی پشكنینی پۆلیس و دوو پۆلیس بریندار بوون.
هێرشه‌كه كە له ده‌روازه‌ی چوونه ناوه‌وه‌ی شاری شه‌مزینان له به‌رامبه‌ر خاڵی پشكنینی پۆلیس روویداوه، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه په‌كه‌كه به رۆكێت هێرشی كردووته سه‌ر.
له ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌دا، شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوان هه‌ردوو لا روویدا و دوو پۆلیس بریندار بوون و بۆ نه‌خۆشخانه‌ی گه‌ڤه‌ر گواسترانه‌وه. هه‌ر پاش شه‌ڕ و پێكدادانەكەش، سوپای توركیا لە ناوچەكەدا ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی كرد.