پارێزگاری ھەولێر وەڵامی گوتەبێژی ئەنجوومەنی ناوەندی یەكێتی دەداتەوە
"هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك به‌ڵگه‌ى هه‌یه بابفه‌رمووێ بیخاته‌ڕوو"
K24 – ھەولێر
پارێزگاری ھەولێر رەتیدەكاتەوە لە دوای بڕینی بودجەی ھەرێمی كوردستان لەلایەن بەغداوە پارێزگای ھەولێر ھیچ بڕە پارەیەكی لە بەغدا وەرگرتبێ، ئەم گوتانەی پارێزگاری ھەولێر لە وەڵامی گوتەبێژی ئەنجوومەنی ناوەندی یەكێتی نیشتمانی كوردستانە كە لە میانی بەشداریكردنی لە بەرنامەی باسی رۆژی كوردستان24 رایگەیاندبوو " پارێزگای هه‌ولێریش مانگانه 400 ملیۆن دینار له به‌غدا وه‌رده‌گرێ".
لە روونكردنەوەیەكدا پارێزگاری ھەولێر وێرای رەتكردنەوەی ئەو گوتانەی گوتەبێژی ئەنجوومەنی ناوەندی یەكێتی دەڵێ: " ئه‌م قسه بێبنه‌ماو نادروست و چه‌واشه‌كارییه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه، هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك به‌ڵگه‌ى هه‌یه بابفه‌رمووێ بیخاته‌ڕوو".
دەقی روونكردنەوەكەی پارێزگاری ھەولێر
وه‌ڵامێكى كورت له پارێزگاى هه‌ولێره‌وه بۆ وته‌بێژى ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ندیى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان به‌رێز له‌تیف نێروه‌یى
له‌میانه‌ى میوانبوونیان له به‌رنامه‌ى باسى رۆژ له كه‌ناڵى كوردستان24 ئێواره‌ى رۆژى چوارشه‌ممه 17/8/2016 به‌رێز له‌تیف نێروه‌یى وته‌بێژى ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ندیى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان له وه‌ڵامى پرسیارێك له‌سه‌ر پاێزگاى سلێمانى گوتبووى خۆ پارێزگای هه‌ولێریش مانگانه چوار سه‌د ملیۆن دینار له به‌غدا وه‌رده‌گرێ.
به كورتى و به‌كوردى ئه‌م قسه بێ بنه‌ماو نادروست و چه‌واشه‌كارییه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌و ده‌ڵێین له‌وه‌ته‌ى حكوومه‌تى به‌غدا بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستانى بڕیووه پارێزگاى هه‌ولێر هیچ بودجه‌یه‌كى له به‌غدا وه‌رنه‌گرتووه‌و هه‌ر كه‌س و لایه‌نێكى پێچه‌وانه‌ى ئه‌م قسه‌ى ئێمه‌ش به‌ڵگه‌ى هه‌یه بابفه‌رمووێ بیخاته روو .
راگه‌یاندنى پارێزگاى هه‌ولێر