مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە هەردوو حزبی شیووعیی کوردستان و عێراق دەکات

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی

K24 - هەولێر 

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی لە هەردوو حزبی شیووعیی کوردستان و عێراق دەکات و دەڵێت، "ئومێدەوارم لە خەبات و تێکۆشانی نەپساوەی خۆیان بەردەوام بن".

ئەمڕۆ یەکشەممە، 31-03-2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی لە هەردوو حزبی شیوعیی کوردستان و عێراق کرد. 

لە پەیامەکەدا هاتووە، "بە بۆنەی (90)مین ساڵیادی دامەزراندنی هەردوو حزبی شیووعیی کوردستان و حزبی شیووعیی عێراق، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سکرتێر و کۆمیتەی ناوەندی و گشت ئەندام و لایەنگرانی حزبی شیووعیی کوردستان و عێراق دەکەم".

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "هیوای سەرکەوتن بۆ هەردوو حزب دەخوازم و ئومێدەوارم لە خەبات و تێکۆشانی نەپساوەی خۆیان بەردەوام بن لە پێناو بەهێزکردنی بنەماکانی ئازادی و دیموکراسیی لە عێراق و پشتیوانیی مافەکانی گەلی کوردستان".

Fly Erbil Advertisment