ناتانیاهۆ: ئێستا، ڕاگرتنی شەڕ هەڵەیە

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل

K24 - هەولێر

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، ڕاگرتنی شەڕی کەرتی غەززە ئێستا هەڵەیە.

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، لە شەڕی کەرتی غەززە بەردەوام دەبین، ڕاگرتنی شەڕ ئێستا هەڵەیە، چونکە ئیسرائیل لە بەدیهێنانی ئامانجەکانی دووردەخاتەوە و دەبێتە هۆی بەهێزبوونی حەماس.

ئەو سەرۆکە گوتیشی: "هەرکەسێک لای وایە ئیسرائیل هێڵی سووری لەغەززە هەیە، ئەوە بەهەڵەدا چووە، چونکە هەموو کارێک بۆ سەرکوتکردنی حەماس و گێڕانەوەی بارمتەکان دەکەین.

دەشڵێت: "هەرکەسێک وا دەزانێت من هەموو شتێک  بۆ گێڕانەوەی سەرجەم بارمتەکان بۆلای کەسوکارییان ناکەم، ئەوە بەهەڵەدا چووە. ئیسرائیل پێگەی خۆی لە گفتوگۆکانی تایبەت بە ئازادکردنی بارمتەکان بەکارهێناوە، بەڵام حەماس ئەو گفتوگۆیانەی قورس کردووە."

ناتانیاهۆ ڕاشیگەیاند، ئەو کەسانەی داوای ڕاگرتنی ئاگربەستی غەززە دەکەن، با باش بزانن خزمەت بە حەماس دەکەن و دەبنە هۆی پەککەوتنی ئیسرائیل بۆ ماوەی هەشت مانگ لە بەجێهێنانی ئامانجەکانی، ڕاگرتنی شەڕ ئێستا هەڵەیە.

هەروەها ڕاگرتنی ئاگربەست دوورخستنەوەی ئێمەیە لە سەرکەوتن بەسەر حەماسدا.

رۆژی (7ـی ئۆکتۆبەری 2023)، بزووتنەوەی حەماس هێرشی کردە سەر ئیسرائیل و بۆ چەند ڕۆژێکیش بە مووشەک ناوچەکانی ئیسرائیلی بۆردومان کرد کە بە هۆیەوە زیاتر لە هەزار و 400 کەس کوژران و زیاتر لە 240 کەسیش بە بارمتە دەستگیر کرد کە تاوەكو ئێستا زیاتر لە 100 بارمتەیان ئازاد کراون.