مه‌زهه‌ر محه‌ممه‌د: خشته‌ی بودجه‌ی ساڵی 2024 ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه په‌سند ده‌كرێت

K24 – هه‌ولێر:
ڕاوێژكارێكی دارایی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق پێشبینی ده‌كات، خشته‌ی بودجه‌ی ساڵی 2024 ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه په‌سند بكرێت.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 2ـی نیسانی 2024) مه‌زهه‌ر محه‌ممه‌د، ڕاوێژكاری دارایی محه‌ممه‌د شییاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ڕایگه‌یاند، پێشبینی ده‌كرێت خشته‌ی بودجه‌ی ساڵی 2024 ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه په‌سند بكرێت.
ناوبراو ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، یاسای پەسەندکردنی بودجەی سێ ساڵه، گوزارشت له متمانه‌ی نێوان هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و جێبه‌جێكردن ده‌كات و دڵنیایی ده‌دات لە بەردەوامیی جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی وەبەرهێنان.
ڕۆژی سێشه‌ممه 20ـی شوباتی 2024، محه‌ممه‌د شییاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا کە شڤان جه‌باری، پەیامنێری کوردستان24 تێیدا ئامادە بوو، ڕایگەیاند، حكوومه‌ت به‌رده‌وامه له وردبینیكردنی خشته‌ی تایبه‌ت به بودجه‌ی گشتیی ساڵی 2024 و دوای ته‌واوكردنیشی ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مان ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت.
هه‌روه‌ها ڕۆژی 14ـی ئادار، ته‌یف سامی، وه‌زیری دارایی عێراق ڕایگه‌یاند، زانیارییه‌كانی تایبه‌ت به خشته‌ی بودجه‌ی 2024 ته‌واو بووه و ده‌قه‌كانی ئاماده كراوه و ڕه‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كراوه.