لە کۆی ملیۆنێک کرێکار بیانی لە عێراق 43 هەزاریان تۆمارکراون

K24 - هەولێر

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق ڕایگەیاند، لە کۆی ملیۆنک کرێکاری بیانی لەناو عێراق، 43 هەزاریان تۆمارکراون.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، نیسانی 2024، ئەسیر کازم، بەڕێوەبەری بەشی بیانییەکان لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند، هیچ ئامارێکی ورد سەبارەت بە کرێکارانی بیانی لە عێراقدا نییە، بەڵام نزیکەی 800 هەزار بۆ یەک ملیۆن کرێکار لە سەرانسەری عێراقدا هەن.

بەگوتەی ئەو بەرپرسە عێراقییە، "ئەو کرێکارە بیانیانەی کە لەسەرانسەری جیهان هاتوونەتە ناو خاکی عێراق نزیکەی یەک ملیۆن کەسە، بەڵام تەنها 43 هەزاریان ناویان لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی تۆمارکراوە".

گوتیشی: "لە ئێستادا بەشی کۆنتڕۆڵ، هێنانی کرێکاری بیانی بۆ ناو خاکی عێراق ڕاگرتووە، چونکە عێراق ڕێژەی بێکاری زۆرە".

Fly Erbil Advertisment