یوئاڤ گالانت: لە هەرکوێیەک بۆنی مەترسی بکەین هێرشی دەکەینە سەر

K24 – هەولێر
دوای هێرشەکەی ئیسرائیل بۆسەر کونسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق، وەزیری بەرگری ئیسرائیل ڕایگەیاند، لە هەر کوێیەک بۆنی مەترسی بکەین هێرشی دەکەینە سەر.
یوئاڤ گالانت، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ڕایگەیاند، سەبارەت بە هێرشکردنە سەر کونسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق، لەهەرکوێیەک بۆنی مەترسی بکەن هێرش دەکەنە سەری و ئامادەی ڕووبەڕووبوونەوەی هەموو کاردانەوەیەکی ئێرانین.
گالانت گووتیشی: "لەناوبردنی حەماس لەغەززە زۆری نەماوە."
بەگوتەی ئەو وەزیرە، "هێرش دەکەینە سەر ئەو جێگەیەی کە خۆمان بڕیاری لێ دەدەین، هێرشەکانمان زۆر بەهێز و کاریگەرن، بەوردی لە ئامانجەکانی دوژمن دەدەین، دوژمنەکانیشمان لەناویاندا ئێران دەیانەوێت وەڵام بدەنەوە و دەکرێت ئەو وەڵامەی ئێران لە هەرجێگەیەوە بێت، ئێمە ئامادەین."
وەزیری بەرگری ئیسرائیل دەشڵێت: "سوورین لەسەر هێرشکردنە سەر هەرجێگەیەک مەترسی بێت بۆسەرمان، جا لە دیمەشق بێت یان بەعلەبەگ و سیدۆن."
ڕاشیگەیاند، بڕوام وایە لەنابردنی حەماسی لە غەززە زۆری نەماوە.
ڕۆژی (دووشه‌ممه 1ـی نیسانی 2024) ئاژانسی فه‌رمی سووریا ڕایگه‌یاند، چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له ده‌وروبه‌ری دیمه‌شقی پایته‌ختی سووریا ڕوویان دا.
ئاژانسی فه‌رمی سووریا هیچ زانیارییه‌كی له باره‌ی شوێنی ته‌قینه‌وه‌كان و زیانه گیانی و ماددییه‌كان نه‌كردووه. ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، سوپای ئیسرائیل باڵه‌خانه‌یه‌كی له گه‌ڕه‌كه‌كه به ئامانج گرتووه.
له‌لای خۆیه‌وه ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، زانیاریی زیاتری له باره‌ی ته‌قینه‌وه‌كان خستووه‌ته ڕوو و ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ته‌قینه‌وه‌كان له ناوچه‌ی مەززه له ڕۆژئاوای دیمه‌شق ڕوویان داوه.
هاوكات چه‌ند ئاژانسێكی هه‌واڵ له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئێرانی ئاشكرای ده‌كه‌ن، باڵه‌خانه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئێران له دیمه‌شق و ماڵی باڵیۆزی ئێران له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه بۆردوومان کراوە.
میدیا ئێرانییه‌كانیش باس له‌وه ده‌كه‌ن، باڵیۆزی ئێران له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی بزووتنه‌وه‌ی جیهاد له‌ناو باڵیۆزخانه‌دا له كۆبوونه‌وه‌دا بوونه.