محەمەد سەڵاح: یاریزانە دڵخوازەکەم مێسیە لە ئارجێنتینا

محەمەد سەڵاح و لیۆنێل مێسی
محەمەد سەڵاح و لیۆنێل مێسی

محەمەد سەڵاح هێرشبەری مسڕی یانەی لیڤەرپوولی ئینگڵتەرا، لە چاوپێکەوتنێکدا باس لە خۆشەویستی خۆی بۆ لیۆنێل مێسی و چەند یاریزانێکی هەڵبژاردەی ئارجێنتینا دەکات.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ESPNـی ئەمریکی، هێرشبەرە مسڕییەکەی رێدز، سەبارەت بە یاریزانە دڵخوازەکەی لە هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئارجێنتینا، ناوی سێ یاریزانێ دەهێنێت و باس لەوە دەکات مێسی یاریزانێکی تایبەتە بۆ ئەو.

سەڵاح لە چاوپێکەوتنەکەیدا کاتێک پێشکەشکار پرسیاری لێدەکات ئایا یاریزانە دڵخوازەکەت لە هەڵبژاردەی ئارجێنتینا کێیە دەلێت '' یاریزانە دڵخوازەکەی من؟ بێجگە لە ماک ئالیستەر.. مێسی، ئەو بۆ من یاریزانێکی زۆر تایبەت و خۆشەویستە لە هەڵبژاردەی ئارجێنتینا، لەبەر ئەوەی مێسی مێسیە و خۆشەویستیەکانی زۆرم بۆ ئەو یاریزانە هەیە ''.

سەڵاح لە بەشێکی دیکە قسەکانیدا ئاماژە بەوە دەکات پێشتر باتیستوتای لە ئارجێنتینا بینیوە و درێسێکی واژۆ کراوی خۆی پێشکەش کردووە، بەڵام مێسی لای ئەو زۆر خۆشەویستە.