شاره‌وانییه‌كانی كورد له‌سه‌ر كاره‌كانیان لا نادرێن
K24 - هه‌ولێر
په‌رله‌مانی توركیا ماده‌ی تایبه‌ت به له‌سه‌ر كارلادانی شاره‌وانییه‌كانی كورد له باكووری كوردستان له‌ناو پرۆژه یاسای پێشكه‌شكراو ده‌ر ده‌هێنێت، كه به‌هۆیه‌وه شاره‌وانییه‌كانی كورد له‌سه‌ر پۆسته‌كانیان ده‌مێننه‌وه و به تۆمه‌تی پشتگیریكردنی په‌كه‌كه له‌سه‌ر كاره‌كانیان لا نادرێن.
له ماده‌ی تایبه‌ت به له‌سه‌ر كار لادانی شاره‌وانییه‌كان هاتبوو: "سه‌رۆك شاره‌وانی و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی به تۆمه‌تی یارمه‌تیدانی تیرۆر له‌سه‌ر كاره‌كانیان لا ده‌درێن و وه‌زاره‌تی ناوخۆ كه‌سانی دیكه له شوێنیان داده‌نێت" كه له توركیا به سه‌رپه‌رشت ناونراون.
له په‌رله‌مانی توركیا ئه‌و ماده‌یه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه به پاكتاوكردنی شاره‌وانییه‌كانی پارتی هه‌رێمه‌كانی دیموكراتیك وBDP و پارتی گه‌لانی دیموكراتیك HDP هه‌ڵسه‌نگێندرا، له ناو پرۆژه یاسا ده‌رهێنرا و به كۆی ده‌نگی هه‌ر چوار پارتیی ناو په‌رله‌مان پرۆژه یاساكه په‌سندكرا.