شرنه‌خ و جوله‌مێرگ وه‌ك پارێزگا ده‌مێننه‌وه
ناوی شاری شرنه‌خ ناگۆڕێت
K24 – هه‌ولێر
شرنا‌خ و جوله‌مێرگ وه‌ك پارێزگا ده‌مێننه‌وه، كه بڕیاربوو بكرێنه قه‌زا و له جیاتی ئه‌و، هه‌ردوو قه‌زای جزیره و گه‌ڤه‌ر بكرێنه پارێزگا.
ماده‌ی تایبه‌ت به قه‌زا كردنی هه‌ردوو پارێزگای جوله‌مێرگ و شرنا‌خ له ناو پرۆژه یاسای پێشكه‌شكراو به په‌رله‌مانی توركیا ده‌رهێنرا.
به‌هۆی ئه‌م هه‌مواركردنه‌وه، جوله‌مێرگ و شرنه‌خ وه‌ك پارێزگا ده‌مێننه و هه‌روه‌ها گه‌ڤه‌ر و جزیره‌ش وه‌ك قه‌زا ده‌مێننه‌وه، كه بڕیاربوو بكرێنه پارێزگا.
له لایه‌كی تره‌وه ماده‌ی تایبه‌ت به گۆڕینی ناوی شرنه‌خ له پرۆژه یاساكه ده‌رهێنراوه كه بڕیار بوو بكرێته نوح.
پرۆژه یاسای پێشكه‌شكراو له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه به ده‌رهێنانی ماده‌كانی تایبه‌تی به شرنه‌خ و جوله‌مێرگ و شاره‌وانییه‌كانی كورد به كۆی ده‌نگی په‌رله‌مانتاری هه‌ر چوار پارتیی ناو په‌رله‌مان په‌سندكرا.