وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه وه‌ڵامی ئه‌مه‌ریكا ده‌داته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا، وه‌ڵامی مارك تۆنه‌ر، جێگری گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌داته‌وه و ره‌تیده‌كاته‌وه پێشمه‌رگه بچێته ژێر فه‌رمانی سوپای عێراق وه‌ك پێشتر ئه‌و گوته‌بێژه داوایكردبوو.
له روونكردنه‌وه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا هاتووه، هێزی پێشمه‌رگه له ژێر فه‌رمانی فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستاندا ده‌بێت و به گوێره‌ی ده‌ستووری عێراقیش پێشمه‌رگه به‌شێكه له سیسته‌می به‌رگری عێراق.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌و روونكردنه‌وه‌یه‌دا، ره‌خنه له حكوومه‌تی عێراقیش ده‌گرێت، كه به هیچ شێوه‌یه‌ك له رووی مه‌شق و راهێنان و دابینكردنی چه‌ك و پێداویستی سه‌ربازی، یارمه‌تی پێشمه‌رگه‌ی نه‌داوه و ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی خۆی به‌جێنه‌هێناوه.
له به‌شێكی دیكه‌ی روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه: "پێشمەرگە نیازى نییە دەست بەسەر هیچ ناوچەیەکدا بگرێت، بەڵام بەرگرى لەهەموو ئەو شوێنانە دەکات کە تیرۆریستانى داعشى تێدا دوورخستۆتەوەوەو لەو شوێنانە دەمێنیتەوە تا ئەو کاتەى مەترسى تیرۆریستان بۆ سەر ناوچەکان نامینێت".
هه‌روه‌ها دووپاتیشی ده‌كاته‌وه، پێشمه‌رگه له‌و ناوچانه‌دا ده‌مێنێته‌وه تاكو تیرۆریستانی داعش، مه‌ترسییان مابێت.
پێشتر مارك تۆنه‌ر، جێگری گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، داوایكردبوو هێزی پێشمه‌رگه و سه‌رجه‌م هێزه شه‌ڕكه‌ره‌كانی دیكه‌ی عێراق، بچنه ژێر كۆنتڕۆڵ و فه‌رمانی سوپای عێراق.
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه
روونکردنەوەیەک لە وەزارەتى پێشمەرگە
روونکرنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتى گشتى راگەیاندن و هۆشیارى نیشتمانى وەزارەتى پێشمەرگە سەبارەت بە لێدوانێکى بەڕێز مارك تۆنه‌ر جێگری گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وەی ئەمریکا کە تێیدا رایگه‌یاندبوو گرینگه پێشمه‌رگه و هه‌موو گرووپه شه‌ڕكه‌ره‌كانی دیكه‌ی عێراق بچنه ژێر فه‌رمان و كۆنترۆڵی سوپای عێراق.
سەبارەت بەم لێدوانە رایدەگەیەنین کە پێشمەرگە لەژێر فەرمانى فەرماندەیى هێزەکانى پێشمەرگەى کوردستاندا دەبێت. بەگوێرەى دەستوورى عیراقیش پێشمەرگە بەشێکە لە سیستەمى بەرگرى عیراق، هەرچەندە حکومەتى عیراق لەڕووى مەشق و راهێنان و دابینکردنى چەک و پێداویستى سەربازى یارمەتى پێشمەرگەى نەداوەو بەرپرسیاریەتى هەڵنەگرتووە.
گەلى کودستان بە هەموو پێکهاتەکانیەوە شانازى بە رۆلى قارەمانانەى هێزەکانى پێشمەرگە دەکات چ لە رابردوو چ لە شەرى تیرۆرستانى داعش. پێشمەرگە بۆ هەموو جیهانی سەلماند کە تاکە هێزە دەتوانێ رووبەڕووى دڕندەترین گروپى تیرۆریستى بووەستێ. هاوکات پێشمەرگە نیازى نییە دەست بەسەر هیچ ناوچەیەکدا بگرێت، بەڵام بەرگرى لەهەموو ئەو شوێنانە دەکات کە تیرۆریستانى داعشى تێدا دوورخستۆتەوەوەو لەو شوێنانە دەمێنیتەوە تا ئەو کاتەى مەترسى تیرۆریستان بۆ سەر ناوچەکان نامینێت.
هێزى پێشمەرگەى کوردستان هەمیشە ئامادەییان نیشانداوە بۆ هاوکارى و هەماهەنگى لەگەڵ بەرپرسانى سوپاى عیراق بۆ چۆنیەتى رووبەڕووبوونەوەو تێکشکاندنى تیرۆریستان و بەکردەوەش ئەمەیان سەلماندووە. وێڕاى سوپاس و پێزانینمان بۆ هاوپەیمانى نێودەوڵەتى دژى داعش، شانازى دەکەین کە پەیوەندی باشمان لەگەڵ هێزەکانى هاوپەیمانان هەیە بۆ رووبەڕووبوونەوەى تیرۆریستان و جێبەجێکردنى بەرنامەى ئازادکردنى موسڵ.