ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی توركیا: په‌كه‌كه ده‌ست به‌سه‌ر شارۆچكه‌ی شه‌مزیناندا گرتووه
حكومه‌تی توركیا ره‌تی ده‌كاته‌وه
K24 – هه‌ولێر
توركیا ده‌ستبه‌رسه‌رداگرتنی شارۆچكه‌ی شه‌مزینان له لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه ره‌ت ده‌كاته‌وه، كه پێشتر هه‌ندێ له ده‌زگاكانی راگه‌یاندندنی توركیا، هه‌واڵی ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی شارۆچكه‌ی شه‌مزینان له لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه بڵاو كردبووه‌وه.
هه‌ر پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه، والیی جوله‌مێرگ له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌و هه‌واڵه ره‌تكرده‌وه و رایگه‌یاند شتێكی وا نه‌بووه.
له به‌یاننامه‌ی والیی جوله‌مێرگدا هاتووه: "له رۆژی 19-8-2016، هه‌ندێ له ده‌زگاكانی جیاوازی راگه‌یاندن هه‌واڵێكیان سه‌باره‌ت به داگیركردنی شارۆچكه‌ی شه‌مزینان له لایه‌ن رێكخراوی تیرۆریستی جیاخواز بڵاو كرده‌وه، كه به ته‌واوه‌تی بێ بنه‌مایه."
به‌یاننامه‌ی والیی جوله‌مێرك له كاتێك دایه كه شه‌ڕ و پێكدادانی نێوان گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه و هێزه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كانی توركیا له ناوچه جیاوازه‌كانی باكووری كوردستان روو له به‌رز بوونه‌وه‌یە، كه ته‌نیا له ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو به چه‌ندین ئۆتۆمبێلی بۆمبه‌كراو هێرشكرایه سه‌ر بنكه‌ی ئه‌منییه‌كاتی توركیا، سه‌ره‌ڕای چه‌ندین شه‌ڕ و پێكدادانی تر له نێوان هه‌ردوو لا.
رۆژی هه‌ینی رابردوو هێزه‌كان پاراستنی گه‌ڵ سه‌باره‌ت به ته‌قینه‌وه‌ری رۆژی 18 ئاب له پارێزگای ئه‌لئه‌زیز رایگه‌یاند 150 پۆلیس كوژراون و 155 دیكه‌شی بریندار بوونه.
